ڕۆژێك (درۆ) به (ڕاستى) ووت: "حه‌ز ئه‌كه‌ى پێكه‌وه بچینه ناو ده‌ریاو مه‌له بكه‌ین؟
" ڕاستى دڵ ساف و خۆش باوه‌ڕ ڕ‌ازى بوو و،، فێڵى لێ كرا..
هه‌ردووكیان به‌ره‌و كه‌نارى ده‌ریاكه ڕۆیشتن،، كاتێك كه گه‌یشتن،، ڕاستى جله‌كانى ده‌رهێنا ،، به‌ڵام درۆى فێڵباز،، جله‌كانى ڕاستى له‌به‌ر كرد و ڕۆیشت...
له‌و ڕۆژه‌وه، هه‌میشه (راستى) ڕووت و ناشرینه،، به‌ڵام (درۆ) له‌ناو جله‌كانى ڕاستیدا، به ڕوخسارێكى جوان خۆى ده‌رئه‌خات
